د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق سەردانی دامەزراوەی ڤیم، ئاژانسی مێترۆگرافی و مۆزەخانەی کامەرانی کرد.

لە سەردانەکەدا سەرۆککۆماری عێراق بەشەکانی دامەزراوەی ڤیمی بەسەرکردەوە و ستایشی هەوڵەکانی دامەزراوەکەی کرد بۆ هێنانەکایەی شێوازێکی نوێی کاری دامەزراوەیی و هەوڵدان بۆ پەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە لەبوارە جیاوازەکان، پشتگیریکردنی گەنجان و هاوکاریکردنیان بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی سەقامگیر.

Tags:

Related articles