یەک دامەزراوە،
چەندین هەوڵ

دامەزراوەی ڤیم دامەزراوەیەکی سەربەخۆی قازانجنەویستی ناحکومییە؛ ساڵی ٢٠١٩ لە سلێمانی/هەرێمی کوردستانی عێراق دامەزراوە. ڤیم کار لەسەر کەموکوڕییە هەنووکییەکانی ناو کۆمەڵگە دەکات، دیارییان دەکات و پاشانیش بەکرداری کار بۆ چارەسەرکردن و سنووردارکردنیان دەکات، ئەمەش بە ئامانجی بەهێزکردنی گەشەی کۆمەڵگە و پێشخستنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان.

دامەزراوەکە کار لەسەر ئەو بابەتانە دەکات کە بۆ کۆمەڵگە گرنگن، وەک پاراستنی ژینگە، پاڵپشتیکردنی مافەکانی مرۆڤ، پاراستنی مافی ئاژەڵان و بەرزڕاگرتنی کولتووری کوردی. لە ڕێگەی پڕۆژەی کرداری، وێرکشۆپی تواناسازی، کۆرسی ڕاهێنان و گفتوگۆی گشتییەوە، دامەزراوەکە توانای گرووپ و جڤاتە هەمەجۆرەکان پێش دەخات، بەشداری لە گەشەی بەردەوامدا دەکات و کاریش بۆ دروستکردنی ئاییندەیەکی پتەوتر، دادپەروەرتر و گەشتر بۆ کوردستان و عێراق دەکات.

بۆ گەیشتن بەم ئامانجانە، دامەزراوەی ڤیم چەندین تیمی تایبەتمەندی هەیە کە هەریەکەیان لە بوارێکی دیاریکراوی چالاکییەکانی دامەزراوەکەدا کار دەکەن. تیمەکان لە بوارە جیاوازەکاندا هاوکاریی یەکتر دەکەن بۆ ئەوەی دڵنیا بن هەموو هەوڵەکان بەهەماهەنگی بەڕێوە دەچن، کاریگەرییان هەیە و وەڵامدەرەوەی پێداویستییەکانی کۆمەڵگەن.

 

دامەزراوەی ڤیم، لەڕێگەی هەنگاوی کردارییەوە، پاڵپشتی گرووپ و کۆمەڵە هەمەچەشنەکانی کوردستان و عێراق دەکات بە ئامانجی پاراستنی ژینگە، مافی ئاژەڵان و بەرزڕاگرتنی کولتوورە هەمەچەشنەکان. لەڕێگەی گەشەپێدانی بەرنامەی کۆمەڵایەتی و کارکردنی نزیک لەگەڵ هاوکارەکانمان لە ناوخۆی وڵاتدا، دامەزراوەکە هەوڵ دەدات ئاییندەیەکی تەندروست، دادپەروەر و ژینگەدۆست بونیاد بنێت کە تێیدا شکۆی مرۆڤ، ئاژەڵ و ژینگە پارێزراو بێت.

دامەزراوەی ڤیم کار بۆ هێنانەکایەی کۆمەڵگەیەک دەکات کە پێکهاتەکانی، بەتایبەت گرووپە پەراوێزخراوەکان، تەنیا سوودمەندێکی ناچالاکی گۆڕانە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان نەبن، بەڵکوو چالاکانە بەشداری لە گۆڕانکارییەکاندا بکەن. هەوڵ دەدەین ئاییندەیەک بونیاد بنێین کە تێیدا هەمووان دەرفەتی یەکسانیان هەبێت بۆ گەشەکردن، کارسازە ناوخۆییەکان بەرەوپێش بچن و ئابووری لە ناوخۆی وڵاتەوە بەهێز بکەن؛ یەکسانیی ڕەگەزی بەدەست بێت، کێشە ژینگەیییەکان ژیرانە و بەرپرسیارانە چارەسەر بکرێن و ئاژەڵانیش بە میهرەبانی و ڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و بپارێزرێن.

 

VIM FOUNDATION

سەکۆی ڤیم

ڤیم بوک کڵەب بڵاوکەرەوە، وەرگێڕ و ڕێکخەری بۆنە کولتووری و پەروەردەییەکانە. لە یەکەم ساڵی تەمەنیدا، پێنج کتێبی سەر بە هەر دوو ژانری خەیاڵی و ناخەیاڵی بڵاو کردەوە، ئەوەش بە ئامانجی کۆکردنەوەی ئەو بەرهەمانەی بە زاراوەی جۆراوجۆری کوردی و لە لایەن تێکەڵەیەک لە نووسەرە ناودارەکان و نووسەرە نوێیەکانەوە نووسراون. جگە لە دامەزراندنی کۆمەڵێک گرووپی خوێندنەوە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، ڤیم بوک کڵەب هەوڵ دەدات کار و مەودای چالاکییەکانی فراوانتر بکات و بەرەو بوارەکانی وەک شانۆ، هۆنراوە و بواری کولتووریی گشتگیرتر هەنگاو بنێت.

 

پۆدکاستی ڤیم

پۆدکاستی ڤیم زنجیرە بەرهەمێکی میدیاییە کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە لە کۆمەڵێک کێشەی کۆمەڵایەتی، ئابووری و زانستی. یەکەمین ئەڵقەی، لە ٨ی ئازاری ساڵی ٢٠٢٣دا بڵاو کرایەوە و تایبەت بوو بە بابەتی توندوتیژیی ڕەگەزی و توندوتیژیی خێزانیی و لەوێوە ئیدی بووە بناغەی بەرنامەیەک کە بەندە لەسەر گفتوگۆی ڕەخنەیی و بەرزکردنەوەی هۆشیاری. پاشان زنجیرەی پۆدکاستەکە پەلی کێشا بۆ بابەتی جۆراوجۆر، لەوانە مافی ئاژەڵان و پاراستنی ژینگە، کارسازی، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، تەندروستیی دەروونی و کێشە هەنووکەیییە پەیوەندیدارەکانی دیکە. لەگەڵ دەستپێکی هەموو ساڵێک وەرزی نوێی پۆدکاستەکە دەست پێ دەکات و هەر وەرزێک شێواز و بابەتی نوێی تێدا پێشکەش دەکرێت. دەتوانیت لەڕێگەی کەناڵی یوتیوبی دامەزراوەکەمان و هەموو پلاتفۆرمە ڤیدیۆیی و دەنگییەکانمانەوە سەیری ئەڵقەکانی پۆدکاستەکە بکەیت.

ڤیم میدیا

تا ساڵی ٢٠٢٦، دامەزراوەی ڤیم نزیکەی سەد بەڵگەفیلمی لێکۆڵینەوەیی بڵاو کردووەتەوە. تیمی بەرهەمهێنان لە بارودۆخێکی سەخت و زۆر جاریش مەترسیداردا کاریان لەسەر ئەو لایەنانەی هەرێمی کوردستان کردووە کە چاوی میدیاکانی کەمتر بەسەرەوەیە تەنانەت میدیا گەورەکانیش دەستیان پێیان ناگات؛ بەڵام تیمەکان بە سەرکەوتوویی کۆمەڵێک بابەتیان خستووەتە بەر چاوی خەڵک کە زۆر گرنگن بۆ ڕێکخراوە ناحکومییەکان، توێژەران و پاڵپشتە نێودەوڵەتییەکان تا بە شێوەیەکی گشتی لە هەرێمەکە تێبگەن. ئەم بەڵگەفیلمانە، کە کێشەکانی کۆمەڵگە و لێکەوتەکانیان تۆمار دەکەن، تەنیا چیرۆکگێڕانەوە نین، بەڵکوو ئاماژەی ڕوونن کە ئیدی کاتی هەڵوێست و کارکردن و بەڵگەکۆکردنەوە و نیشاندانن.

پڕۆژەی ئارتفرۆش

باوەڕمان وایە دەبێت هونەر بۆ هەمووان بەردەست بێت، نەک تەنیا بۆ ژمارەیەک کەسی دیاریکراو، هەر ئەمەش بنەما و کرۆکی پرۆژەی ئارتفرۆشە. ئەم سەکۆیە بۆ پاڵپشتیی هونەرمەندانی سەرانسەری کوردستانی گەورە و عێراق دامەزراوە و هونەرە جۆراوجۆرەکانی وەک وێنەکێشان، پەیکەر، سیرامیک و هونەری دیجیتاڵی لەخۆ دەگرێت. پڕۆژەکە پێشانگای فیزیکی و بازاڕی ئۆنلاینیشی هەیە، ئەمەش ڕێگە بۆ هونەرمەندان خۆش دەکات تا کارە هونەریەکانیان بۆ ژمارەیەکی زۆر زیاتر بینەر نماییش بکەن. لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا، ئارتفرۆش فراواتر بووە، هونەرمەندانی سەرانسەری عێراقیشی لەخۆ گرتووە و بووەتە پردێک لەنێوان کۆمەڵگەکاندا و کایەی کولتووری و هونەری وڵاتەکەی دەوڵەمەندتر کردووە. بۆ زۆرێک لە هونەرمەندان کە ساڵانێکیان لە شەڕ و سەختیدا بەسەر بردووە، پرۆژەی ئارتفرۆش هیوا و دەرفەتە و لە هەمان کاتیشدا ئەو بیرۆکەیە دووپات دەکاتەوە کە کاری هونەری دەتوانێت ببێتە پیشە، نەک تەنیا لە چوارچێوەی خەونێکدا بمێنێتەوە.

مرۆڤەکانی کوردستان

هەموو ڕووخسارێک چیرۆکێکی هەیە؛ هەموو چیرۆکێکیش شایستەی بیستنە. لە ڕێگەی وێنەی پۆرترێت و چیرۆکی سەرنجڕاکێشەوە، “مرۆڤەکانی کوردستان” تیشک دەخاتە سەر پێکەوەژیانی کۆمەڵە و جڤاتە جیاوازە نەژادی، ئایینی و کولتوورییە هەمەجۆرەکانی هەرێمی کوردستان. تا ئێستا، پڕۆژەکە ٤٠٠ چیرۆکی کۆ کردووەتەوە، بەتایبەت لەو دەنگانەی زۆرجار لە گفتوگۆ مێژوویی و گشتییەکاندا کەمتر نوێنەرایەتییان کراوە و دەرفەتیان نەدراوەتێ بگێڕدرێنەوە. بە کارکردن لەسەر ئەم ئەرشیفە دەوڵەمەندە، پڕۆژەکە ئێستا هەنگاو بەرەو چاپ دەنێت و هەوڵ دەدات ئەم چیرۆک و وێنانە بخاتە بەردەست خوێنەران لە سەرانسەری جیهان و خۆشەویستانی هونەری فۆتۆگرافی. ئەو وێنانەی لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەیەوە کۆ کراونەتەوە ئەرشیفێکی گرنگن و ئەزموونی ژیان و لایەنی مرۆییی کوردستان تۆمار دەکەن.

 یەک دامەزراوە،
چەندین هەوڵ

پابەندین بە پەرەپێدان و بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگاکەمان.
باوەڕمان وایە کە سەرکەوتنی کۆمەڵگا لە ڕێگەی تێگەیشتن لە پێداویستییەکانی، گرنگیدان بە پرسە هاوبەشەکان و هاوکاری بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر دێتەدی.

پڕۆژەکان

٥٠+

لە ساڵەکانی کارکدنماندا توانیومانە پتر لە ٥٠ پڕۆژە لە خزمەی کۆمەڵگەکەماندا سەرکەوتوانە جێبەجێبکەین.

پڕۆژەکانمان وێنەدانەوەی ئەو باوەڕەیە کە دامەزراوەکەمان هەیەتی کە بریتیە لە دکرکردن بەوەیە گۆڕانی ڕاستەقینە ڕوونادات تەنها لە ڕێی بیرۆکەوە بەڵکو دەبێت هاوتەریببکرێت لەگەڵ کرداردا. ئێمە هەنگاوی یەکەمان بۆ هەموو پڕۆژەیەک بە بیستنی کێشەکانی کۆمەڵگا دەسپێدەکات.

پۆدکاستی ڤیم

پۆدکاستی ڤیم زنجیرە بەرهەمێکی میدیاییە کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە لە کۆمەڵێک کێشەی کۆمەڵایەتی، ئابووری و زانستی.

Vim Media

فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆبایل


ئەم فێستیڤاڵەش یەکێکە لە پڕۆژە تایبەت و گرنگەکان، کە دامەزراوەی ڤیم لە پێناو بەرەوپێشبردنی لایەنی هونەر و کولتوور پشتیوانیی دەکات. ئەم فێستیڤاڵە سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە، کە بەهرەمەندەکانمان دەتوانن تەنها بە مۆبایلەکەی دەستیان ژیانێک بگوازنەوە بۆ سەر شاشەی سینەما و چیرۆکە مرۆیییەکان بکەنە بەرهەمێکی سینەماییی ناوازە.

چالاکیەکان

بەڵگەفیلمەکان

Our Impact in Numbers

our projects are designed to create real, measurable impact in the lives of individuals and communities. We focus on practical, sustainable initiatives that address education, innovation, social development, and humanitarian needs.