سەرۆکی دامەزراوەی ڤیم ژمارەیەک کچە وەرزشەوان خەڵات دەکات

لاڤە حیکمەت، سەرۆکی دامەزراوەی ڤیم پێشوازی لە ژمارەیەک کچە یاریزانی تایکواندۆی یانەی سلێمانی کرد کە لەپاڵەوانێتی تایکواندۆی عێراق پلەی یەکەمیان بەدەستهێنابوو.

لەدیدارێکدا لەگەڵ کچە وەرزشەوانەکان لە دامەزراوەی ڤیم، لاڤە حیکمەت دەستخۆشی و پێزانینی ئاراستەی ئەو کچە وەرزشەوانانە کرد و رایگەیاند، شانازی بە هەوڵ و تێکۆشانی ئێوەوە دەکەین و هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازم. هەمیشە پشتیوان و هاوکارتان دەبم تاوەکو پێکەوە سەرکەوتنی زیاتر بۆ کوردستان تۆمار بکەین.

Tags:

Related articles