ماتی لاسیلا، باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق سەردانی دامەزراوەی ڤیمی کرد

لە سەردانێکدا بۆ دامەزراوەی ڤیم باڵیۆزی فینلەندا بەشەکانی دامەزراوەکەی بەسەرکردەوە و ستایشی هەوڵەکانی دامەزراوەکەی کرد لەبەرامبەر هێنانەکایەی شێوازێکی نوێی کاری رێکخراوەیی و بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە لە بوارە جیاوازەکاندا.

لە درێژەی سەردانەکەدا ماتی لاسیلا گفتوگۆی لەگەڵ ئەو کارسازانە کرد کە دامەزراوەی ڤیم لە پرۆگرامی دەستپێشخەری پرۆژەی بچووک پشتیگیریان دەکات و رایگەیاند، ئەم پرۆژەیە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ئەو کەسانەی خاوەنی بیرۆکەی داهێنەرانەن و دەیانەوێت پەرە بە تواناکانیان بدەن. هەروەها یەکێکە لە فاکتەرەکانی بەهێزبوونی ژێرخانی ئابووری وڵات و بونیادنانی داهاتوویەکی سەقامگیر.

Tags:

Related articles