دوو دەستکەوتی گەورەی سینەمایی بۆ دامەزراوەی ڤیم
هەردوو بەڵگەفیلمی ڤیم میدیا، “نان و ئاو” و “نامەوێت بمرم”، کە لە لایەن ڤیم میدیاوە بەرهەم هێنراون، لە ئێستادا لە وڵاتی ڕۆمانیا لە فێستیڤاڵی “Eastern Europe Film Festival” وەرگیراون و بەشداری دەکەن.
گرنگیی فێستیڤاڵی”Eastern Europe Film Festival” لەوەدایە کە پشتگیریی فیلمسازان دەکات بۆ ناساندنی بەرهەمەکانیان لەسەر ئاستی جیهانی، هەروەها دەرفەت بۆ کۆبوونەوە و ناساندنی دەرهێنەران و بەرهەمهێنەران لە ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئەورووپا دەڕەخسێنێت.